سەرۆک وەزیری هۆڵەندا دەڵێت داخستنی شوێنە گشتیەکان تاوەکو کۆتای مانگی چوار بەردەوام دەبێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتێ وتی هەموو خوێندنگا و ڕێستۆرانت و یاریگاکانی لەش جوانی تاوەکو 28 ی مانگی چوار بە داخراوەیی دەمێننەوە، هەروەها هانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیدا بەردەوام بن لە ڕێزگرتن لە ڕێنماییەکان تاوەکو یارمەتیدەر بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا