دیجیتال میدیای سپێده
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە بۆنەی یادی 29 ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەندام ولایەنگرانی ئەو حزبە دەکات.
دهقی پیرۆزباییهكه:
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەرێزان ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
پیرۆزبایی یادی( 29) ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەرێزتان وئەندام ولایەنگرانتان دەكەین.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ساڵانی رابردووداوەك هێزێكی سیاسی میانڕەوئاشتیخواز لەپرۆسەی سیاسی كوردستاندارۆڵی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.
هیوادارین ئەم یادەتان ببێتەهەوێنی قووڵبونەوەی زیاتری تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی كوردستان لەپێناوخزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەماندا.
بەرێزان، لەم قۆناغەداکەپرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەبەردەمماندایە، ئومێددەخوازین هەوڵەکانمان چڕتربکەینەوەبۆرەخساندنی ئامادەسازییەکی پێشوەختەی گونجاو کە خۆی دەبینێتەوە لەهەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و رێکخستنەوەی لیستی دەنگدەران وجێگیرکردنی ئەوەی کە پێکهاتەکان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و وەک کارتی فشاری لایەنێکی سیاسی بەکارنەهێنرێن ، تاکو هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد لەوادەی خۆیدا بەرێوە بچێت.
لە کۆتاییدا دووبارەهیوای سەرکەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازین.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان