دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی بهبۆنهی (٢٩) بیست و نۆیهمین ساڵیادی دامهزراندنی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستهی ئهندامانی سهركردایهتی، ئەندامان و لایهنگرانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات
دهقی پیرۆزباییهكه:
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
بەبۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی ئێوە، ئەندام و لایەنگرانتان دەكەم.
هیوادارم ئەم یادە دەرفەتێك بێت بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو سەقامگیریی هەرێمەكەمان و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمان.
ئەركی هەموولایەكمانە بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە جیاوازییەكانمان خەبات بۆ مافەكانی كورد بكەین و پێكەوە كوردستان بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر ئاڕاستە بكەین.
هەر شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان