‎پەیامێکی هاوخەمیی له‌ جێگری سەرۆکه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

‎لەناخی دڵەوە هاوسۆز و هاوخەمم بۆ قوربانیانی کارەساتی بومەلەرزەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی کوردستان لە تورکیا و سووریا کە بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەوە دەیان بینا و باڵەخانە داڕووخان و سەدان کەسیش بوونە قوربانی. ‎وێڕای پرسە و سەرەخۆشیم بۆ کەسوکاری قوربانییان، هیواخوازم خوای گەورە چارەسەری بەپەلە بۆ برینداران بنێرێت. ‎مستەفا سەید قادر ‎جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٦/٢/٢٠٢٣