سودانی: به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌ركی له‌پێشینه‌مانه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی عێراقن و، ده‌شڵێت، هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ دزراوه‌كان نابن.

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌: لێپرسینه‌وه‌ له‌وانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن ، فراوانكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، سێ ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی ئێستای عێراقن.

وتیشی: بازنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان فراوانكردوه‌و، وه‌ك حكومه‌ت هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ دزراوه‌كان نابن.

سودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با ئاماده‌كاری كاره‌بایان بۆ هاوینی 2023 كردوه‌و، هه‌روه‌ها له‌ڕوی بونیادنانی ژێرخانه‌وه‌ پلانیان هه‌یه‌ و ده‌رفه‌تی كاری زۆریشیان ره‌خساندوه‌.