دیجیتال میدیای سپێده
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ هه‌شتی شوباتی 2023ه‌وه ده‌ست ده‌كات به‌فرۆشتنی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی نوێ.
راگه‌یاندنى بانكى ناوه‌ندى عێراق بڵاویكرده‌وه: بانكى ناوه‌ندى به‌رده‌وام ده‌بێت لهرێكار وهه‌نگاوه‌كانی تا نرخی دۆلار سه‌قامگیر ده‌بێت به‌پێی نرخی فه‌رمی ئاڵوگۆڕ.
هه‌روه‌ها بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاندووه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو داواكارییه ره‌واكانی تاكه كه‌سه‌كان وكۆمپانیا وپرۆژه وفهرمانگهكان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی بانكی ناوه‌ندی عێراق وسهقامگیركردنی ئاستی گشتی نرخه‌كان بۆ پاراستنی توانای كڕینی هاووڵاتییان، به‌تایبه‌تی كه‌ئه‌و نرخه نوێیه‌ی ئاڵوگۆڕی دراو كهبهبازرگانان وئه‌وانی دیكه ده‌درێت و رێگه به‌دابه‌زینی نرخ ده‌دات هه‌رزانی بۆ هاوڵاتیان فه‌راهه‌م ده‌بێت.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: نرخی ئاڵوگۆڕی دراو به‌هه‌زار 300 دینار بۆ هه‌ر یه‌ك دۆلارێك، نرخی كڕینی دۆلارێك له‌وه‌زاره‌تی دارایی دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر دۆلارێك به‌هه‌زار و 310 دینار بۆ نرخی فرۆشتنی یه‌ك دۆلار به‌بانكه‌كان له‌رێگه‌ی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی وهه‌زار و 320 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك له‌بانك ودامه‌زراوه داراییه نابانكییهكانهوه بۆ سوودمه‌ندی كۆتایی دیاریكراوه.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌دانیشتنی ئاسایی خۆیدا بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێری بانكی ناوه‌ندی عێراقی په‌سه‌ند كه‌نرخی یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌هه‌زار و 300 دیناری عێراقی دیاریكردووه.