دیجیتال میدیای سپێده
كێشه‌كانى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم ویه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له‌پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى دا وناره‌زایه‌تى لایه‌نه كوردییه‌كان و چه‌ند ئه‌گه‌رێكى دیكه‌ى گرێ‌دراو به‌نرخى نه‌وت وناجێگیرى نرخى دۆلار بۆنه‌ته هۆى دواكه‌وتنى ره‌وانه‌كردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى 2023 بۆ په‌رله‌مان.
سائیر جبورى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه: دواكه‌وتن ونه‌ناردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى ئه‌م ساڵ بۆ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ده‌نگدان وپه‌سه‌ند كردنى بۆ چه‌ند ئه‌گه‌رێك ده‌گه‌رێته‌وه وئاشكرایكرد: به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كورد ونه‌بوونى یه‌ك تێڕوانین بۆ پرسه‌كان یه‌كێكه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى كه‌كێشه‌ى بۆ ره‌وانه‌كردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى بۆ په‌رله‌مان دروستیكردوه.
هه‌روه‌ها موحه‌مه‌د زه‌یادى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: ره‌وانه‌كردنى پرۆژه یاسایى بودجه بۆ په‌رله‌مان به‌هۆى ناجێگیرى نرخى نه‌وت ونرخى دۆلار بووه، له‌كاتێكدا ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان بۆدجه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تى دارایى ره‌وانه‌كردوه.