به‌هۆى ئه‌و بوومهلهرزهیهى كه‌له رۆژى دووشه‌ممه روویدا تا ئێستا ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 500 كه‌س.
به‌رگرى شارستانى سوریا، كڵاو سپییه‌كان، بڵاویانكردۆته‌وه: ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان له‌ته‌واوى سوریا به ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى رژێم وئۆپۆزسیۆن ، گه‌یشتووه‌ته 3 هه‌زار و 500 كه‌س و، هه‌روه‌ها زیاتر له 6 هه‌زار كه‌سیش بریندارن.
راشیگه‌یاند: ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان ته‌نها له‌ناوچه‌كانى باكورى رۆژئاواى سوریا، گه‌یشتووه‌ته زیاتر له هه‌زار و 5 سه‌دو 40 كه‌س و، 2 هه‌زار و 7سه‌دو 50 كه‌سیش بریندارن.
سوپاى نیشتیمانى سوریا له‌ناوچه رزگاركراوه‌كانى سوریا له رۆژئاوا، به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنى خه‌ڵك له‌ژێر دار و، پهردوى بینا و، باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا.
رۆژى دوو شه‌ممه ئه‌و بوومهلهرزهیهى كه‌له توركیا روویداو، چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سوریاشى هه‌ژاند و،به‌وهۆیه‌وه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى مرۆیى دروست كرد.