دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد: دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى، بۆته هۆى كورتهێنانى بودجه.
د. جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو و،ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق، رایگه‌یاند: بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2023 ده‌ته‌قێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به دینارى عێراقى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: رێكاره‌كانى حكومه‌تى عێراق، بۆ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار زۆر باش بووه، به‌ڵام قه‌یرانه‌كه پێكه‌وه گرێدراوه و، به‌م هه‌نگاوه كۆتایى نه‌هاتووه‌و، گوتى: دواى دابه‌زینى نرخى دراوه‌كان، بودجه‌ش ده‌ته‌قێته‌وه، بۆ نزیكه‌ى 15 ترلیۆن دینار داده‌به‌زێت.