دیجیتال میدیای سپێده
له‌درێژه‌ى دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، له‌باره‌ى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا، رایگه‌یاند: ده‌ستمان كردوه به‌نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانمان.
محمد شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: له‌داهاتى بودجه‌كانى رابردوو، ده‌ستمان كردوه به‌خشته‌یه‌ك، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا وهه‌ولێر و،گوتى: نزیكین له‌ئاراسته‌كردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى بۆ په‌رله‌مان و،گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وت و،داهاته‌كانى له‌بودجه‌ى گشتى دا.
سودانى راشیگه‌یاند: دواى په‌سه‌ندكردنى بودجه له‌په‌رله‌مان، به‌ره‌و به یاساییكردنى یاسایى نه‌وت و،غاز ده‌چین، كه یه‌كێكه له‌گرنگترین ئیستحقاقه‌كانى ده‌ستورى عێراق له‌دواى ساڵى 2003.
راشیگه‌یاند: له دۆسیه‌ى نه‌وت و غازدا، ته‌نها هه‌رێمى كوردستان له‌چاوه‌ڕوانیدا نیه، به‌ڵكۆ ته‌واوى پارێزگاكان له‌چاوه‌ڕوانیدان و،ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بزانن.
سودانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: به‌هۆى كێشه‌كانى دۆسیه‌ى نه‌وت، ئه‌وه‌مان بۆ به‌رده‌كه‌وت ، كه دۆسیه‌ى نه‌وت ته‌واوى كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى.