ڕەحمان غەریب: پشتیوانی بۆ کەمینەکانی بە هاناوەچوونی لێقەوماوان، بە تایبەتیش کەمپینەکەی سپێدە ده‌كه‌ین

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیاڵ میدیای سپێده‌

به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترو بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان راگه‌یاند: هێرشکردنە سەر کەمپینی کەناڵی سپێدە رەنگدانەوی داخستنی فەزای مەدەنییە لە شاری دهۆک. 


ڕەحمان غەریب به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان راگه‌یاند هێرشکردنە سەر کەمپینی کەناڵی سپێدە و ده‌ستگیرکردنی رێکخەران و تیمێکی رۆژنامەوانی، رەنگدانەوی داخستنی فەزای مەدەنییە لە شاری دهۆک کە دەسەڵاتداری ناوچەکە بە بیانووی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە برەوی پێدەدەن.

هه‌روه‌ها ناوبراو وتی یەکگرتووی ئیسلامی و میدیاکەی، یا هەر حزب و گروپێکی کۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان مافی ئەو جۆرە چالاکیانەیان هەیە، رێگرییەکان نایاسایین و دەبوو کاریگەری و قەبارەی کارەساتە مرۆییەکەی لە ناوچەکەدایە، ئەو رێوشوێنانەی هەڵپەساردایە کە لە بنەڕەتدا لەگەڵ ئازادی کاری ڕێکخراوەیی یەک ناگرنەوە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راگه‌یاند: بەڵام بەداخەوە بەهۆی بەرژەوەندی رێکخراوەیی و رێگەدان بە چالاکییەکانیان، زۆربەی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کوردستان، زاتی ئەوە ناکەن رەخنەی لێبگرن و هەوڵی گۆڕینی بدەن.

پشتیوانی بۆ کەمینەکانی بە هاناوەچوونی لێقەوماوان، بە تایبەتیش کەمپینەکەی سپێدە.