حه‌سه‌ن هه‌یاس و هه‌ڤاڵ خانه‌قینی، هونه‌رمه‌ندانی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان به‌شێوه‌ی دوێت و به ناوی (به‌و)، بڵاو كرده‌وه.
حه‌سه‌ن هه‌یاس تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه، گۆرانییه‌كه به شێوه‌زاری كه‌لهوڕییه، ئه‌یاد جه‌بار كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
حه‌سه‌ن هه‌یاس و هه‌ڤاڵ خانه‌قینی، خه‌ڵكی شاری خانه‌قینن، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپن، تێكست و ئاوازی گۆرانی بۆ خۆیان و گۆرانیبێژانی دیكه ئاماده ده‌كه‌ن.