ڕزگارکەرانی تورکیا ڕۆژی شەممە خەڵکی زیاتریان لە داروپەردووەکان هێنایە دەرەوە، ئەوەش دوای پێنج ڕۆژ لە وێرانکەرترین بوومەلەرزەی وڵاتەکە لە ساڵی 1939ەوە، بەڵام هیواکان لە تورکیا و سوریا کاڵدەبووەوە کە چەندین کەسی دیکەی ڕزگاربوو بەزینوویی بدۆزنەوە. لە شاری کەهرامانماراس کە نزیکە لە ناوەندی بوومەلەرزەکە لە باشووری تورکیا، لە نێو ئەو کۆمەڵە کۆنکرێتییە شکاوانەی خانووە کەوتووەکان و بلۆکی ئەپارتمەنتە داروخاوەکاندا، ژمارەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی کەمیکرد، لە کاتێکدا بارهەڵگرەکانی زیاتر بە شەقامەکاندا دەنگیان دەهات و پاشماوەیان فڕیدەدایە دەرەوە. زیادبوونی ژمارەی کوژراوان کە لە سەرانسەری باشووری تورکیا و باکوری ڕۆژئاوای سوریادا 26 هەزاری تێپەڕاندووە، پرسیاری لەسەر پلاندانان و کاتی وەڵامدانەوەی تورکیا بۆ بوومەلەرزە دروستکرد و تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دەبوو دەسەڵاتداران خێراتر کاردانەوەیان هەبوایە. ئه ڕدۆغان ڕۆژی شه ممه له قسه کانیدا به ڵێنی دا که "له ماوه ی چه ند هه فته یه کدا" ده ست به کارکردن له سه ڕ ئاوه دانکردنه وه ی شاره کان بکات و وتی: ئێستا سه دان هه زار باڵه خانه بۆ ژیان دەست نادەن، هاوکات هۆشداریی توندی دا له دژی هه ڕ که سێک له تاڵانکردنی ناوچەی بوومەلەرزەکە . ناوچەی یاخیبووانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە خراپترین زیانی وڵاتەکەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەرکەوت، لەو شوێنانە هەوڵەکانی فریاگوزاری ئاڵۆزن بەهۆی شەڕی ناوخۆی زیاتر لە دە ساڵە، تەنانەت دوای ئەوەی حکومەتی دیمەشق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ڕێگە بە کاروانەکان دەدات هێڵی پێشەوە ببڕن. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز