دیجیتال میدیای سپێده
لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هۆشدارى ده‌داته حكومه‌ت لهدواخستنى نه‌ناردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى 2023 بۆ په‌رله‌مان وداواش ده‌كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مان وحكومه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێوه‌بچێت.
لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق هۆشدارى ده‌داته محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى نه‌ناردنى پرۆژه یاسایى بودجه‌ى گشتى بۆ په‌رله‌مان وداواى ئه‌نجامدانى دانیشتێكى هاوبه‌ش وبه‌په‌له بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كه‌ن به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پرۆژه‌كه.
دواكه‌وتنى بودجه ده‌بێته هۆى راگرتنى زیاترى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌تائێستا ده‌ستیان پێنه‌كراوه وتایبه‌تن به‌ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌وه.