له یه‌كێك له كۆگاكانی خۆراكدا له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر برنجدا گیرا كه به خراپی هه‌ڵگیرابوو، به‌و هۆیه‌وه ته‌واوی برنجه‌كه له‌ناوبرده‌برێت. به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له یه‌كێك له كۆگاكاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی (31) تۆن برنجی جۆری (دۆلفین سی و دیار)دا كه تێبینی كراوه (سپێ)ی تێدایه، دوای بڕیاری ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئه‌و برنجه و پشكنینی فیزیایی بۆی، ده‌ركه‌وت شیاوی خواردن نییه، له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌یش دووباره پشكنینی بۆ كرایه‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتووه برنجی (دیار 25كگم) به‌رواری به‌رهه‌مهێنان (5/2019 بۆ 5/2021) و برنجی (دۆلفین سی 25كگم) به‌رواری ده‌رچوون (3/2019 بۆ 3/2021) به‌هۆی بوونی (ئەسپێ) تیایاندا شیاوی خواردن نین و بۆ به‌كارهێنان ئاسایی نین. دوای ئه‌نجامی پشكنینه‌كان و بڕیاری كۆتایی، ته‌واوی برنجه خراپبووه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت. ش . غ راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-03 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia