دیجیتال میدیای سپێده
له‌باره‌ى شه‌رعیه‌تدان به‌دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى جوله‌كه‌كان له‌كه‌رتى رۆژئاواى فه‌ڵه‌ستین، یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند: بریاره‌كه‌ى حكومه‌تى ئیسرائیل بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌دروستكردنى 9 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى نوێ له‌كه‌رتى رۆژئاواى فه‌ڵه‌ستین ره‌تده‌كه‌ینه‌وه وبهناشهرعیش به‌ناوی برد.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه: ئه‌م بریاره‌ى ئیسرائیل بۆ دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى زیاتر بۆ جوله‌كه‌كان رهتدكهینهوه وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى جوله‌كه به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناشه‌رعین، ودان پێدان بهگۆرانكارییهكانى سنوره‌كانى ساڵى 1967 دا ناكه‌ین، كه‌هه‌ردوو لا له‌سه‌رى رێككه‌وتوون.
یه‌كێتى ئه‌وروپا داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسرائیل ده‌كات بۆ راگرتنى دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون وداواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌په‌له بۆ ئه‌و بریاره‌ش ده‌كات.
راشیگه‌یاند: یه‌كێتى ئه‌وروپا هه‌ست به نیگه‌رانى ده‌كات كه‌به‌هۆیه‌وه گرژییه‌كان له‌ناوچه‌كه دا زیاتر ببن كهدۆخى ئێستاى ناوچه‌كه جێى نیگه‌رانییه.
پێشتر له‌سه‌ر داواى ئیتمار بن غفیر وه‌زیرى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى، حكومه‌تى ئیسرائیل بریارى دا بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌دروستكردنى 9 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون.
نزیكه‌ى 725 هه‌زار جوله‌كه نشین له 176 ناوچه‌ى داگیركراوى گه‌وره و له 186 یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى هه‌ڕه‌مه‌كی له‌كه‌رتى رۆژئاوا وقودس نیشته‌جێكراون.