پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2023/2/14، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزيى خۆى و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى زيانلێكه‌وتووانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌شى ئه‌م مانگه، به سه‌ردانێك گه‌يشته توركيا و له فڕۆكه‌خانه‌ى گازى ئا‌نته‌پ له‌لايه‌ن پارێزگارى بورسا ـ ڕێكخه‌رى پارێزگاى گازى ئا‌نته‌په‌وه پێشوازى لێكرا. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، دواى به‌سه‌ركرنه‌وه‌ى بنكه‌ى دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى […]