دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە سهرۆكایهتی بهڕێوهبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد)، ئۆرهان تاتار ئاماژەی بەوە کرد لە دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە چەقەکەی پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو، ژمارەیەکی زۆر پاشلەرزە روویداوە و گوتی: "رووبەڕووی دۆخێکی نائاسایی بووینەتەوە. تاکو ئێستا کۆی گشتی سێ هەزار و ٨٥٨ پاشلەرزە روویداوە".
ئۆرهان تاتار لە ناوەندی ئافاد سەبارەت بەو بوومەلەرزانەی کە چەقەکەی پاریزگای قەهرەمانمەرەش بوو، لێدوانی دا.
تاتار ئاشكرایكرد، تورکیا رووبەڕووی یەکێک لە گەورەترین کارەساتەکان بووەتەوە و باسی لەوە کرد، لە کاتێکدا کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە دوای بوومەلەرزەکە بەردەوامە گەیشتنی کۆمەڵە هەواڵێکی موعجیزەئاسا دڵخۆشی کردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە ئافاد، ئاماژەی بەوەش کرد، کارمەندانی ئافاد لە ناوەندی چاودێری و هەڵسەنگاندنی بوومەلەرزەوە، بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەشیان پێواوە و بەبەردەوامی هەڵسەنگاندنیان بۆ کردووە و خستوویانەتە سەر ئامارەکان.
ئۆرهان تاتار رایگهیاند: "ئەگەر تەماشا بکەین تاکو ئێستا کۆی گشتی سێ هەزار و ٥٨٥ پاشلەرزە روویداوە. ئەمە ژمارەیەکی زۆر جددییە".
تاتار ئەوەشی خستەڕوو، هەزار و ٢٥٣ لەو پاشلەرزانەی گوڕهكهیان لە نێوان سێ بۆ چوار پلەدا بووە و ٣٩٤ پاشلەرزەیان گوڕهكهیان چوار بۆ پێنج پلە بووە و گوتی: "رووبەڕووی پاشلەرزەی ئهوتۆ دەبینەوە کە گوڕهكهی هێندەی ئهوهی بوومەلەرزەکانی ئیزمیر و دوزجە دەبێت".
جەختی لەوەش کردەوە بوومەلەرزەکان راستەوخۆ کاریگەری لە رووبەری ١١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشه کردووە و گوتی: "ئەم بوومەلەرزەیە لە هەموو شوێنێکی وڵاتەکەمان لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا هەستی پێکرا. لەژێر ئەو رۆشناییانەی کە لە شوێنی رووداوەکانەوە بۆمان دێت زانیاری ئەوە هەیە کە ٧،٣ مەتر گۆرانکاری لە توێکڵی زەویدا روویداوە".
ئهو كاربهدهستهی ئافاد ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا رزگارکردنی موعجیزەئاسا روودەدات و لە بوومەلەرزەکانی پێشوو تەنانەت لە دوای ١٥ رۆژ خەڵک به زیندوویی لەژێر داروپەردوودا دەرهێنراوە.