ئاگر له‌ مۆڵێكی هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2023-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئاگر له‌ به‌شێكی تابلۆمۆڵ له‌ هه‌ولێر كه‌وتوه‌ته‌وه و چه‌ند كه‌سێك له‌ناو مۆڵه‌كه‌ گیریان خواردوه‌.

ئه‌مشه‌و 15ی شوباتی 2023 په‌یامنێری سپێده‌ ڕایگه‌یاند: ئاگر له‌ به‌شێكی تابلۆ مۆڵ لەسەر شەقامی 60 مەتری له‌ هه‌ولێر كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: چه‌ند كه‌سێك له‌ ناو مۆڵه‌كه‌دا گیریان خواردوه‌ و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ هه‌وڵی ڕزگاری كردنی ئه‌و كه‌سانه‌دان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانێكی ماددی زۆری هه‌بووه‌و تائێستا نازارێت هۆكاری ئاگره‌كه‌ چی بووه‌.