ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆك وه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌رمه‌نستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له هه‌موو بواره‌كاندا تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا به‌تايبه‌تى جه‌ختيان له فراوانكردنى زياترى چالاكى و ئاڵوگۆڕى بازرگانيى نێوانيان كرده‌وه و ئاماژه‌يان به […]