تەندروستی عێراق هەنگاوەكانی بۆ جێبەجێكردنی یاسایی گرەنتی تەندروستی راگەیاند

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: هەنگاوەكانی یەكەم و سەرەكی، بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە یاسایی گرەنتیكردن تەواوكراون.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، رایگەیاند: پرۆژە یاسایی گرەنتیكردنی تەندروستیمان راگەیاندوە، هەرچەندە پرۆژەكە لە چاوەڕوانی بریاری دادگای باڵای فیدراڵییە.

حەسناوی راشیگەیاند: وەزارەت دەستیكردوە بە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی یەكەم و سەرەكی، بۆ جێبەجێكردنی یاسای گرەنتیكردنی تەندروستی، گرنترینیشیان پشت بەستنی دامەزراوە تەندروستییەكان، وەك ئامانجی سەرەكی بۆ سەركەوتنی گرەنتی تەندروستی.

ئاماژەی بەوەشكرد: وەرشەیەكیان پێكهێناوە، بۆ جێبەجێكردنی سیستەمی پشت بەستن ،كە یەكێكە لەو سیستەمانەی گرەنتی تەندروستی پشتی پێدەبەستێت.

جەختیشی كردەوە: پرۆژەكە بەئەلیكترۆنی دەكرێت، بەڵام كێشەكە ئەوەیە تا ئێستا لەدادگایی باڵای فیدراڵی یەكلا نەبۆتەوە بۆ ئەو كەسانەی كە تانەیان لەپرۆژەكە دراوە، وگوتی: وەزارەتی تەندروستی لەچاوەڕوانی بریاری دادگای فیدراڵییە، بۆ ئەوەی لەسەر بریارەكانی، پرۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.