پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2023/2/18 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ميونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سالم عه‌بدوڵڵا ئه‌لجابر ئه‌لسه‌باح، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كوێت كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى كوێت له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پێكه‌وه‌كاركردن و لێكگهيشتنى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيانه‌ى […]