دیجیتال میدیای سپێده
هێزەكانی ئیسرائیل، لەناوچەی بابول عامود (دەروازەی شام) لەقودسی رۆژهەڵات، حەوت هاوڵاتی فەڵەستینیان دەستگیركرد كەپێنجیان منداڵن.
پۆلیسی ئیسرائیل رووبەڕووی ئەو فەڵەستینییانە بووەتەوە كەسەردانی مزگەوتی ئەقسایان كردووە، بە مەبەستی بەشداریكردن لەرێوڕەسمەكانی شەوی میعراجدا.
هێزەكانی ئیسرائیل، لەبەیانییەوە رێگرییان لە كۆبوونەوەی فەڵەستینییەكان كردووە لەناوچەی (بابول عامود) كەیەكێكە لەدەروازە سەرەكییەكان و،سیمبولی قودسی رۆژهەڵاتە و، لەوێدا حەوت هاوڵاتی فەڵەستینییان دەستگیركردووە كەپێنجیان منداڵن.
هێشتا ئیسرائیل هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.