كارنامه‌ى سه‌رۆك نێچرڤان بارزانى له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن كۆتايى هات

دوا نوێکردنەوە: 2023-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پاش ئه‌وه‌ى له‌ 17 تا ئه‌مڕۆ 19ى شوباتى 2023، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشدا كرد، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ كۆتايى به‌ به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبونه‌وه‌كانى به‌ڕێزيان هات. له‌ ماوه‌ى سێ ڕۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ و به‌پرسانى باڵاى وڵاتان كۆبووه‌وه‌، له‌وانه به‌ڕێزان: سه‌ركۆمارى ئازه‌ر‌بايجان، […]