فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران له‌ نوسینگه‌ی (RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه‌ ئاشكراكرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی شوباتی 20233 فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێربڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری گه‌شتیاران ده‌كه‌ینه‌وه‌ ڕێكاری نوێی فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران له‌ نوسینگه‌ی (RT)ی بانكی فڕۆكه‌خانه‌ له‌مه‌و دوا به‌م جۆره‌ ده‌بێت:

1 - گه‌شتیار ده‌بێت به‌ر له‌ (24) كاتژمێر له‌ گه‌شته‌كه‌ی سه‌ردانی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی (RT) بانك بكات له‌ شه‌قامی 40م- له‌ هه‌ولێر. نوسراوه‌ فه‌رمییه‌كان ( پاسه‌پۆرت, ڤیزا, بلیتی فڕۆكه‌) ڕاده‌ست بكات، دواتر بڕی پاره‌ی دیناری عێراقی پێویست ڕاده‌ستی نوسینگه‌ی (RT)ی بانك ده‌كات و له‌لایه‌ن بانكه‌وه‌ گه‌شتیار پسوله‌یه‌كی پێ ده‌درێت.

2- گه‌شتیار له‌كاتی هاتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ دوای ته‌سلیم كردنی بۆردینگ پاس و پسوله‌كه‌ بڕی دۆلاری دیاریكراو وه‌رده‌گرێت به‌ هه‌مان مه‌رجه‌كانی پێشوو.