سەرکۆماری فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: "دەمەوێت رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا شکست بهێنێت و ئۆکراینا بتوانێت بەرگری لە پێگەی خۆی بکات".
ماکرۆن، لە میانی لێدوانێدا بۆ مێدیاکانی وڵاتەکەی داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد کە پاڵپشتییە سەربازییەکانیان بۆ ئیدارەی کیێڤ زیاد بکەن.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئاماژەی بە ئەگەری درێژخایەنی جەنگەکە کرد و گوتی: "دەمەوێت رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا شکست بهێنێت و ئۆکراینا بتوانێت بەرگری لە پێگەی خۆی بکات".
ئیمانوێل ماکرۆن، باسی لەوەش کرد کە لایەن هەیە بۆ "پووکانەی" رووسیا دەیانەوێت جەنگەکە درێژ بخایەنێت و گوتی:
"وەکو ئەوانە بیرناکەمەوە کە پێیان وایە دەبێت ئامانجمان شکستپێهێنانێکی تەواو بێت لە رێگەی هێرشکردنە سەر رووسیا لە خاکی خۆیدا. ئەوان پێش هەموو شتێک دەیانەوێت رووسیا بپوکێنەوە. ئەمە هەرگیز هەڵوێستی فەڕەنسا نەبووە و هەرگیز هەڵوێستی فەڕەنسا نابێت".
ماکرۆن، ئەوەشی خستەڕوو کە هەوڵە سەربازییەکانی ئۆکراینا کە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە پاڵپشتی کراوە تاکە رێگایە بۆ "گەڕانەوەی رووسیا بۆ سەر مێزی دانوستان و ئاشتییەکی هەمیشەیی دابیندەکات".
ئیمانوێل ماکرۆن، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەگەرەکانی گۆڕینی رژێم لە رووسیا کرد و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە هەوڵە هاوشێوەکان لە سەرانسەری جیهان بە تەواوەتی "شکستی هێناوە".