بە بەردبووی کیسەڵێک لە میسر دۆزرایەوە

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بە بەردبووی کیسەڵێک کە مێژووەکەی بۆ ٧٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە لە میسر دۆزرایەوە.

بە بەردبووی کیسەڵێک کە مێژووەکەی بۆ ٧٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە لە شاری وادی ئەلجەدید باشووری رۆژهەڵاتی میسر دۆزرایەوە.

زانکۆی وادی ئەلجەدید لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە میانی چالاکییەکی هاوبەش لەگەڵ زانکۆی قاهیرە، تیمە پەیوەندیدارەکان بە بەردبووی کیسەڵێکی ئاوییان لە ناوچەی قەرن جەناح لە وادی ئەل جەدید دۆزیووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەم جۆرە بۆ یەکەمجار لە میسر و باکووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە و تۆمار کراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە مێژووی ئەم کیسەڵە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر و لە رووبارەکان و ئاوە سازگارەکاندا ژیاوە.