لە تەواوی گوندێکی قەهرەمانمەڕەش تەنها سێ خانوو بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە نەڕووخاون

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

گوندی کویومجولار-ی سەربە شارۆچکەی تورکئۆغڵو لە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش کە لە ٥٥ خانوو پێکهاتووە، لە دوای بوومەلەرزەکەوە تەنها خانەقایەک و سێ خانوو بە پێوە ماوە.


گوندەکە کە ژمارەی دانیشتووانی ٢٥٠ کەسە و دەکەوێتە دوری ٢٣ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارۆچکەکەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کە بە "کارەساتی سەدە" وەسفدەکرێت تەواوی ئەو خانووەکانی رووخان کە بە خشت و بەرد درووستکراون و خانەقاکە و ئەو سێ خانووەی کە بە پیوە وەستاون زیانیان بەرکەوتووە و پێنج کەسیش لەژێر داروپەردووەکاندا گیانیان لەدەستدا.


لە دوای بوومەلەرزەکانەوە زیاتر لە نیوەی گوندنشینەکان گوندەکەیان جێهێشت. ئەوانەشی کە ماونەتەوە لەژێر ئەو چادرانە گیرساونەتەوە کە لەلایەن تیمەکانی ئافادەوە دامەزراوە.


دانیشتوویەکی گوندەکە بەناوی ئایتاچ نێرگز کە تەمەنی ٥٠ ساڵانە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو خانووەی کە خۆیشی تێیدا دەژیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاوە.


نێرگز، باسی لەوە کرد کە لە کاتی بوومەلەرزەکەدا زۆر بە قورسی خۆیان گەیاندووەتە دەرەوە و گوتی: "باوەڕ بکەن خۆمان بەبیرمان نایەت چۆن لە ماڵدا دەرچووین. پێموانییە کە لەمە خراپتر رووبدات. لە ٥٥ خانووی گوندەکەمان ٥٢ خانووی رووخاوە".


ئایتاچ نێرگز، باسی لەوەش کرد کە هێشتا بڕیاریان نەداوە کە ئایا لە گوندەکە بەردەوام دەبن لە ژیان یان نا و گوتی:
"لە ئێستادا لە چادردا دەمێنینەوە. لە مێشکی هەموو کەسێکمان پرسیاری ئەوە هەیە کە لە کوێ دەمێنینەوە، لە کوێ دەژین، چی دەکەین، ئایا دەتوانین لێرە بمێنینەوە. تەواوی خەیاڵ و ژیانمان لێرەبوو. خەڵکەکە بە هەولی خۆیان لێرە شتێکیان دەکرد. خوای گەورە شتی وا بەسەر کەسدا نەهێنێت".


لای خۆیەوە خەدیجە نیرگز-ی هاوسەری ئایتاچ نیرگز ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا ترسی بوومەلەرزەکەی لە بیرنەچووەتەوە.