گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان سەردانی بەغدا دەکات.
ئەحمەد سەحاف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان سەردانی بەغدا دەکات و سەردانەکە دوو رۆژ دەخایەنێت.
راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی کۆبوونەوەکانی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و بەرپرسانی عێراق، پتەوترکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان تاران و بەغدا لەسەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ دەکرێت.