دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 203 ملیۆن و 926 ھەزار و 209 دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، 203 ملیۆن و 926 ھەزار و 209 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو 203 ملیۆن و 926 ھەزار و 209 دۆلاری کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، 144 ملیۆن و 526 ھەزار و 209 دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و 59 ملیۆن و 400 ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 129 ملیۆن و 16 ھەزار و 897 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
وێرای ئەوەی پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو کە یەک دۆلاری ئەمریکی بە 1320 دیناری عێراقی لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە 1553 ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.