ئەمینداری گشتی خەڵاتی دەزگا و رێکخراوە هاوکارەکانی بومەلەرزەکەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٣/٢/٢٠٢٣ مامۆستا سەڵاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی بەدەمەوە چوونی قوربانیان و کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەکی و گەیاندنی بۆ باکووری كوردستان و توركیا و ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بەهۆی بومەلەرزەکانی ماوەی ڕابردوو. خەڵات و ڕێزلێنانی بەخشی بەهەر یەک لە (رابیتەی مرۆیی٫ هانا٬ بەختەوەری٬ کەناڵی سپێدە)

له‌ وتەیەکیدا بەرێز ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاسی ئەو ڕێکخراوانەی کردو ستایشی ڕۆڵی مرۆڤدۆستانە و بەرپرسیارانەی کردن لە بەرامبەر پڕۆژەکانیان و هەڵمەتەکانیان بۆ یارمەتیدانی ئەو قوربانیانە.

هەروەها سوپاسی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی کرد٬ کە بەشداریەکی گەرم و گوڕو گەورەیان هەبووە لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ خوشک و برایانیان لە باکوور و ڕۆژئاواو هەمیشە ئامادەن بۆ یارمەتیدانی خوشک و برایانیان.

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوو ڕێکخراوەکانی (رابیتەی مرۆیی٫ هانا٬ بەختەوەری٬ کەناڵی سپێدە) هەستان بە کۆکردنەوەی دەیان باری هاوکاری جۆراوجۆر و گەیاندنیان بە قوربانیان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باکوورو ڕۆژئاوای کوردستان.