هه‌ڵه‌بجه - KDP.info - حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، چاكەوەبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ڵێ، حكوومه‌ت به دڵسۆزییه‌وه كار ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا.
تاریق ئه‌حمه‌د، چاكەوەبووی كۆرۆنا، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "له پاش ئه‌وه‌ی له وڵاتی ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت، پاشان ده‌نێردرێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه‌وه ئاگادار ده‌كرێته‌وه و داوای لێ ده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی، پاش پشكنین بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ڵگری كۆرۆنایه و ده‌خرێته ژێرچاودێریی وردی پزیشكی و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت".
تاریق ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له ماوه‌ی مانه‌وه‌م له نه‌خۆشخانه هه‌ستم به ئازار و كۆكه و تا و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نه‌كرد، به‌ڵام له نه‌خۆشخانه‌كه له‌و ژووره‌ی منی تێدا بووم، هاوڕێیەكم له‌گه‌ڵ بوو، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كۆكه و تای له‌گه‌ڵ بوو، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی زۆر به‌چڕی چاودێرییان ده‌كردین و هه‌وڵی چاره‌سه‌كردنیان ده‌داین".
تاریق ده‌ڵێ: "ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ من له ماڵه‌وه به‌ركه‌وته بوون، پشكنینیان بۆ كرا، سوپاس بۆ خوا هیچ كه‌س له ماڵه‌وه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بوون، كه له‌گه‌ڵم هه‌ڵسوكه‌وتیان بوو."
ناوبراو گوتیشی: "ئیراده‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان و هاووڵاتیانی كوردستان به‌گشتی به‌رامبه‌ر كۆرۆنا زۆر به‌رزه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات نه‌خۆشییه‌كه نه‌توانێت كاریگه‌ریی گه‌وره بكاته سه‌ر نه‌خۆشه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی ته‌ندروستی و كارمه‌ند و پزیشكانی سلێمانی، زۆر به‌ده‌م نه‌خۆشانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆناوهن، ته‌واوی هه‌وڵه ته‌ندروستییه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومه‌تی هه‌رێم توانی زۆر زوو هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌نه‌كردنی، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باشیش هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن پابه‌ندن به ڕێنماییه‌كانی حكوومه‌تەوە."
له هه‌رێمی كوردستان 176 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و، 61 کەسی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ