دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان راگهیاند: دەبێت مامۆستایان رێگری بکەن لەو پیلانانەی دژ بەداھاتووی نەوەکانمان کاری لەسەردەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 24-2-2023 بەئامادەبونی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان،
ئهمرۆ ههینی ئەنجومەنی مامۆستایانی یەکگرتوو بەهەماهەنگی دەستەکانی مامۆستایانی یەکگرتوو لەسنوری پارێزگای هەولێر چادرگەی بنیاتنانی تواناکانی بەبەشداری هەزار مامۆستا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان سازکرد.
لهم چوارچێوهیه بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین بهشداری شادرگهیهكه بوو و بۆ ئامادەبوان باسی لەڕۆڵی مامۆستایان کرد و وتی: مامۆستایان سەرمەشقی پەروەردەو زانستن بۆ دروست کردنی بونیاتنانی پەیامی رەوشت بەرزی و پەروەردەیەکی ڕاست و دروست.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: مامۆستایان چینێکی پەیامدارن و دەبێت پێشەنگیی خۆیان بپارێزێن و ببنە مەرجەعی خەڵک و دڵسۆزبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قوتابیان و وەکو باوک بن و قوتابان بەمنداڵی خۆیان بزانن و خەمی داھاتوویان بخۆن لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنیان.
لەکۆتای دیدارەکەدا، ناوبراو جەختیکردەوە: دەبێت مامۆستایان بە پەیامی جوان و ھۆشیارکردنەوەیان رێگری بکەن لەم پیلانە ناشایستە دژ بە داھاتووی نەوەکانمان، دەبێت مامۆستایان بەشێک بن لە رێگری لەو پلانە دزێوە و ببنە ھۆکار و چارەسەر بۆ پاراستنی شوناسی کۆمەڵگە.