عارف سامی رەندە (تەمەن ٨٤ ساڵ) کە خاوەنی زەوی پرۆژەی نیشتەجێبوونی رەندە بوو لە هاتای، دەستبەسەر کرا.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و تاوانی رێکخراو سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە شوێنی رەندە-یان لە ئەسکیشەهیر دیاری کرد کە لەلایەن سەرۆکایەتیی داواکاری کۆماریی هاتایەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووبوو.
عارف سامی رەندە کە لە ماڵەکی خۆیدا لە ناوەندی شارەکەدا دەستگیر کرا، دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکانی لە بنکەی پۆلیس گواسترایەوە بۆ دادگا.
گومانلێکراو عارف سامی رەندە، لە دادگای ئێشکگری، بە تاوانی "بوونە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی زیاتر لە کەسێک بەهۆی کەمتەرخەمی" بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.