ئەمریكای باشور.. بوهۆی هەڵكشانی تای خوێنبەربوون باری نائاسایی لە 13 ناوچەی وڵاتی پیرۆ راگەیەندرا

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

بەهۆی هەڵكشانی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە وڵاتی پیرۆ لە ئەمریكای باشوور، لە 13 ناوچەی ئەو وڵاتەدا باری نائاسایی تەندروستیی راگەیەندرا، بەپێی هەواڵی راگەیاندنەكانی پیرۆ، حكوومەت لە 13 ناوچەی باكوور و ناوەڕاست و باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتەكەی بۆ ماوەی 90 رۆژ باری لەنائاسایی تەندروستیی راگەیاندووە

ناوەندی نیشتمانیی پیرۆ بۆ پەتا و خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیە گوازراوەكان بڵاویكردەوە، كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 11 هەزار و 585 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لەو وڵاتدا تۆماركراوە، 16 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی پێرو، ئاشكرایكرد كە هەمان قۆناغی ساڵی 2022، شەش هەزار و 741 حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار كرابوو، بەڵام ئامارەكەی ئەمساڵ جێگەی نیگەرانییە، هەروەها وەزارەتەكە هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاكە زیاتر ببێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی لە پارێزگای لیما لێدەكرت كە ژمارەی دانیشتووانەكەی 10 ملیۆن كەسە.