بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٣ پلە لە قەزای بۆر سەربە پارێزگای نیغدە باشووری ناوهڕاستی توركیا روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە تورکیا (AFAD) بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ١٣:٢٧ بەکاتی ناوخۆی تورکیا، بەگوڕی ٥،٣ پلە لە قەزای بۆر روویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی حەوت كيلۆمەتر روویداوە.