دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، لەمیانی هەڵسەنگاندنی په‌سه‌ندكردنی ١٠ه‌مین پاكێجی سزاكان له‌لایه‌ن وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاوه دژی رووسیا لە ساڵیادی جه‌نگی رووسیا و ئۆکراینادا، لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرایكرد، پێویستە سزا به‌سه‌ر پیشەسازیی ئەتۆمی رووسیاشدا بسه‌پێنرێت.
زێلێنکسی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "١٠هه‌مین پاکێجی سزاكانی یەکێتیی ئەورووپا، پیشەسازیی سەربازیی، دامه‌زراوه‌ی پڕوپاگەندە و سیستمی دارایی رووسیا دەکاتە ئامانج. پێویسته فشارەکانی سەر شه‌ڕانگێزیی رووسیا زیاتر بكرێن. چاوه‌ڕوانین هه‌نگاوی یەکلاکەرەوە لەدژی رۆساتۆم و پیشەسازیی ئەتۆمی رووسیا بگیرێنە بەر، هەروەها فشارەکان لەسەر سوپا و بانکەکانی وڵاته‌كه زیاتر بکرێت".