دیجیتاڵ میدیای سپێده
لەمیانی هەڵبژاردنه‌كانی سەرۆکایەتی، ئەنجوومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەراندا له نێجیریا. هێرشکرایە سەر دوو بنکەی دەنگدان.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی نیشتمانیی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی نێجیریا، مه‌حمود یاقوبو لە ئابوجای پایتەخت کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان له وڵاتەکەی ئەنجامدا.
مه‌حمود یاقوبو ئاشكرایكرد، رێگره‌كان هێرشیان کردووەتە سەر دوو بنکەی دەنگدان لە دوو پارێزگا.
یاقوبو ئاماژەی بەوەدا رێگره‌كان لە هێرشەکاندا لانیکەم هه‌شت ئامێری دەنگدانیان دزیوە و گوتی: "بەهۆی هێرشەکان له‌و ناوچانە، پڕۆسەی دەنگدان درەنگ دەستیپێکردووە".
لە نێجیریا کە نزیکەی ٩٣ ملیۆن دەنگدەر تۆمارکراون، ده‌نگده‌ران به‌سه‌ر زیاتر لە ١٧٦ هەزار سندوقی ده‌نگداندا دابه‌شبوون کە لە ئابوجای پایته‌خت و ٣٦ پارێزگا دانراون.
بەهۆی کێشە ئەمنییەکانی وڵاته‌كه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رده‌وامه، زیاتر لە ٤٠٠ هەزار كارمه‌ندی هێزه ئەمنییه‌كان له هەڵبژاردنەکاندا ئه‌ركدار كراون.
سەرۆکی ئێستای نێجیریا محەمەد بوخاری، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو خولی سه‌رۆكایه‌یی ته‌واوكردووه، ناتوانێت جارێکی دیکە ببێتە به‌ربژێر و ١٨ كه‌س کێبڕکێ لەسەر کورسییه‌كه‌ی دەکەن.