دیجیتال میدیای سپێدە
لە بڵاوكراوەیەكدا به‌رات احمد محمود به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتی شه‌هید شه‌وكه‌ت لە سيدصادق دەست لەكار كێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت و دەلێت."هه‌رزوو كۆمه‌ڵێك کەسانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو ڕێگر بەبیانوی بێ بنەماو بەمیزاجی کەسی وشەخسی و كه‌وتنه دژایه‌تى وڕێگریکردن لەو پلانه‌ى كه‌بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌م شاره دامان نابوو !."
دەقی بڵاوكراوەكە:
بەناوی خوای گەورە
بابه‌ت / ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
هاوشاریانی خۆشەویست هاوشاریانی ئازیز من کەماوهى زیاتر له ١٣ ساڵ خزمه‌تى كه‌رتى ته‌ندروستیم له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانی و ماوەی زیاتر له ٣ ساڵە پشكنین وبه‌دواداچوون له‌دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و دواتر وه‌ك لێپرسراوى هۆبه‌ى پشكنین و به‌دواداچوون ( كه‌رتى گشتى) كار ده‌كه‌م ، پاشان لەسەر پێشنیاری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى ڕۆژهه‌ڵات له سیدصادق و به بڕیاری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى له (12/2/2023) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌هید شه‌وكه‌ت له سیدصادق ده‌ست به‌كاربووم و گەڕامەوە بۆشارەکەم، پلانێكى زۆر باشمان هه‌بوو بۆ به‌ره‌و پێشبردن و باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌م شاره و ده‌مانویست نه‌خۆشخانه‌كه بكرێته ناوه‌ندێكى فراوانى خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستى نه‌ك هه‌ر بۆ دانیشتوانى شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان به‌ڵكو ده‌وروبه‌ریش سوودمه‌ند بن لێی ، به‌ڵام هه‌رزوو كۆمه‌ڵێك کەسانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو ڕێگر بەبیانوی بێ بنەماو بەمیزاجی کەسی وشەخسی و كه‌وتنه دژایه‌تى وڕێگریکردن لەو پلانه‌ى كه‌بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌م شاره دامان نابوو ! له‌كاتێكدا زۆربه‌یان زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵم دانیشتوون له‌سه‌ر بارودۆخی كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌م شاره گفتوگۆمان كردووه و هه‌ر ئه‌وانیش له دژ به بڕیاری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى وه‌ستانه‌وه و ڕێگر بوون له جێبه‌جێكردنى، بۆیە ئامادەنیم بەرپرسیارێتیەک هەڵبگرم کەسایەتی خۆم و متمانەی خەڵکی شارەکەم بۆهیچ پلەو پایەیەک لەدەست بدەم، لەکۆتایدا داواى لێبوردن ده‌كه‌م ده‌ست لهكاردهكێشمهوه و له هه‌ركوێ بم دژی زوڵم و نادادی دهوەستمەوە..
به‌رات احمد محمود به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ى گشتی
شه‌هید شه‌وكه‌ت/سيدصادق
25/2/2023