دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٩٧ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٦٩ ملیۆن دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
بانکی ناوەندیی عێراق یەک دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٢٠ دینار بە بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەفرۆشرێت، بەڵام لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە هەزارو و ٥٥٣ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.