به‌شدار حه‌سه‌ن: ئاسایشی هه‌ولێر سكاڵای نوێ له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوانی شیلادزێ تۆماركرد

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئاسایشی گشتی هه‌ولێر سكاڵای نوێ له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوانی شیلادزێ تۆمار ده‌كات بە تۆمەتی ناوزڕاندن و دۆسیەکەش لە بنکەی پۆلیسی کوردستانە لە هەولێر.

به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی ده‌ستگیركراوانی بادینان بڵاویكرده‌وه‌، ئاسایشی گشتی هه‌ولێر سكاڵایه‌كی نوێ له‌سه‌ر 5 له‌ زیندانیانی شیلادزێ تۆمار ده‌كات گوایە لە ڕۆژی دادگاییکردنیان ناوزڕاندنیان بە ئاسایش کردوە لە کاتیکدا لە وتەکانیاندا لە بەردەم دادگا بابەتەکەش بۆ ئەوەیە تاکو سزای زیاتریان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سەبارەت بە دۆخی زیندانیانیش به‌گشتی و زیندانیانی بادینانيش بە تایبەت خراپه‌، ئێمەش وەک تیمی پارێزەران ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاشمان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاگادار کردێنه‌وه‌ و لە ئامادەکاری تەواویش داین بۆ بەرگری کردن لێیان.