کۆلۆمبیا.. دەستبەسەر زیاتر لە هەشت تۆن کۆکاییندا گيرا

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی وشکانیی و ئاسمانییدا لە کۆلۆمبیا، دەست بەسەر 8.3 تۆن کۆکاییندا گیرا.

لە قەزای هاکاری سەربە ناوچەی کاتاتومبۆ لە هەرێمی سانتاندیری باکوور، سوپا بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر تاقیگەیەکی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دا و دەست بەسەر زیاتر لە هەشت تۆن کۆکاییندا گیرا و 16 کەسیش دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سوپاوی کۆلۆمبیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەمساڵ ئەنجامدراون دەست بەسەر زۆرترین بڕی کۆکاییندا گیراوە.

لەو هەواڵانەی لە راگەیاندنی کۆلۆمبیادا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە تاقیگەکە لەناوبراوە.

لە کۆلۆمبیا لە نۆی شوباتی 2022دا لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکاندا دەست بەسەر شەش تۆن کۆکاییند گیرا و لە 25ی تشرینی دووەمی 2021شدا، دەست بەسەر زیاتر لە 10 تۆن کۆکاییندا گیرا.