ئه‌مڕۆ 19 ی 12 ی 2019، مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوولى 13 وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ى هه‌رێمى کوردستان دابه‌ش ده‌کرێت. به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى کوردستانه‌وه دانراوه، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوولى ئه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه دابه‌ش ده‌کرێت؛ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن وه‌زاره‌تی کاره‌با وه‌زاره‌تی پلاندانان وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌سته‌ی ژینگه ده‌زگای مین ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دیوانی چاودێری دارایی کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌مه‌ى خواره‌وه ئه‌و خشته‌یه‌یه که پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى کوردستانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه و وابڕیاره تاوه‌کو رێکه‌وتی 23 ی 12 ی 2019، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌کان و هه‌روه‌ها مووچه‌ی 12 مانگ له‌مه‌وبه‌ری خانه‌نشینان دابه‌ش بکرێت؛
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia