دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٠٤ ملیۆن و ٢١٦ ھەزار و ٢٥٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ یەکشەممە، بەڕێژەی لەسەدا ٣٥ کەمی کردووە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ١٠٤ ملیۆن و ٢١٦ ھەزار و ٢٥٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ١٠٤ ملیۆن و ٢١٦ ھەزار و ٢٥٠ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٥٨ ملیۆن و ٥١٦ ھەزار و ٢٥٠ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٤٥ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٦٦ ملیۆن و ١٦٢ ھەزار و ٤١٣ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاری کردووە، بەڵام لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٦ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت