دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی کاتژمێر 12:04 بە گوڕی 5.6 لە ناوچەی یەشیلیورت لە ماڵاتیا رووی دا، 103 کەس بریندار بوون.
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی لەبارەی ئەو بوومەلەرزەیەی لە ماڵاتیا روویدا، رایگەیاند: "لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی 5.6 لە ناوچەی یەشیلیورت لە ماڵاتیا روویدا، 103 هاووڵاتی بریندار بوون".
وەزیری تەندروستیی تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە برینداربووان لە دامەزراوە تەندروستییەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، وتی: "شەش لە بریندارەکان لەژێر نەشتەرگەری و سێی دیکەیشیان لەژێر چاودێریی چڕدان".
فەخرەدین کۆجا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداربووان خواست و هاوخەمی خۆی بۆ هاووڵاتییان لە ماڵاتیا و تەواوی گەلی تورکیا دەربڕی.