بەتۆمەتی دەرهێنانی ڤیزای ساختە کەسێک لە سلێمانی دەستگیر کرا

دوایین نوێکردنەوە 2023-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەتۆمه‌تی‌ ساخته‌كاریی‌ و فێڵكردن له‌ هاووڵاتییان، تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆمار كرا كه‌ ڤیزای‌ ساخته‌ی‌ بۆ چه‌ند خێزانێك دروستكردووه‌ و به‌فێڵ پاره‌ی‌ لێوه‌رگرتوون به‌بیانوی‌ ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەست پێ كرد، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ رۆژهه‌ڵات توانیان تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.

پۆلیس راشیگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ع، أ) لەدایکبووی‌ ١٩٨٧دانی‌ بەتاوانەکەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ ٢٩٨/٢٨٩ لە یاسای‌ سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.