"یەدەگی دراوی بیانی عێراق، گەیشتووەتە بەرزترین ئاست "

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: یەدەگی دراوی بیانی عێراق، گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا.

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكدا ڕاگەیاند: یەدەگی دراوی بیانی عێراق، گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلاری ئەمەریكی، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی دارایی عێراقدا .

وتیشی، بەرێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانی پەیوەستە بەرێنماییە ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی وەبەرهێنان، كە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتیە فرە لایەنەكانەوە دامەزراوە.

هەر لە درێژەی وتەكانیدا ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەدواداچوون بۆ پارە بلۆككراوەكانی عێراق دەكەین، كە بەگەندەڵی بردراون، هەموویان پابەندن بە یاسای ژمارە 7 ساڵی 2019 كە سندووقی وەرگرتنەوەی پارەیە كە ‌لە ئێستادا بەڕێوەدەبرێت.