راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، میخایل پۆدۆلیاک ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەی هێرشی نەکردووەتە سەر خاکی رووسیا و جەنگی بەرگریی بەڕێوە دەبات.
میخایل پۆدۆلیاک سەبارەت بە هێرشەکانی رووسیا بۆسەر وڵاتەکەی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە هەژماری خۆی لە تویتەر رایگەیاند: 'ئۆکراینا هێرش ناکاتە سەر خاکی رووسیا. بەڵکو جەنگێکی بەرگریی بەڕێوەدەبات بۆ رزگارکردنی تەواوی خاکەکەی لە دەست داگیرکاریی. لە رووسیا ترس و دڵەڕاوکێ و داڕمان لە هەڵکشاندایە، زیادبوونی هێرشە ناوخۆییەکان بۆسەر دامەزراوەکانی ژێرخان لەلایەن فڕۆکە نەناسراوەکانەوە نیشاندەری ئەوەیە'.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بڵاوی کردبووەوە کە ئۆکراینا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی کراسنۆدار و کۆماری ئادیگیا ژێرخانی مەدەنی کردووەتە ئامانج. هەمان رۆژ خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە ناوچەی مۆسکۆ و بێلگۆرۆد راگەیاند.
بەهۆی گاڵتەکردن بەلەیزەر، مەترسی بۆ هەردووچاوی هاوڕێکەی درووستکرد
د.ئەحمەد یەحیا