ئەردۆغان ڕەتیدەكاتەوە هەڵبژاردن دوابخات

دوایین نوێکردنەوە 2023-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

ڕۆژی چوارشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەی مانگی ڕابردووی وڵاتەكەی گرتەوە، هەرچەشنە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕەتكردەوە.

بەپێی سایتی "بی بی سی" عەرەبی، سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەكرد، هە ڵبژاردنەكان لە 14ی ئایاردا ئەنجام دەدرێن، بەمەش پابەندبوونی خۆی دووپاتكردەوە بە پلانی پێشووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا.

ئەردۆغان بە پەرلەمانتارانی پارتەكەی لەناو پەرلەمانی توركیا وت، گەلی (توركیا) ئەوەی پێویست بێت لە 14ی ئایاردا دەیكات.

سەرۆك كۆماری توركیا پێشتر پێشنیاری كردبوو لە 14ی ئایاری 2023 هەڵبژاردنێكی چارەنووسساز ئەنجام بدرێت، كە دەتوانێت ماوەی دەسەڵاتەكەی تا ساڵی 2028 درێژ بكاتەوە.