دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق، ٨٢ ملیۆن و ٦١٧ ھەزار و ٥٦٤ دۆلاری فرۆشتووە، ئەوەیش بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە، بەڕێژەی لەسەدا ٧٠ کەمی کردووە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ٨٢ ملیۆن و٦١٧ ھەزار و ٥٦٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ٨٢ ملیۆن و ٦١٧ ھەزار و ٥٦٤ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٦٣ ملیۆن و ٣١٧ ھەزار و ٥٦٤ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ١٩ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ چوارشەممە بەڕێژەی لەسەدا ٧٠ دابەزینی تۆمار کردووە
دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٤٠ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٢٨٥ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٧ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.